دیمه‌نى یه‌كێك له كوره خه‌ڵوزه‌كان دواى دهستبهسهرداتگرتنى... وێنه: دارستان و ژنگهى سلێمانى
كوره خه‌ڵوزه‌كانى گه‌رمك خامۆشكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوری ناحیه‌ى گەرمكى قه‌زاى پێنجوێن، چوار کورەی خەڵوز کردن تێکدران و ئاگره‌كه‌یان خامۆشكرایه‌وه خاوه‌نه‌كانیشیان ناديارن.
مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لە سنوری گوندی (شێرە)ی سەر بەو ناحیەیه‌یه چوار کورەی خەڵوزى نایاسایی تێكدا كه ماوه‌یه‌كه به‌نهێنی خەڵوزی تێدا دروستدەکرا.
به‌قسه‌ى پۆلیس تا ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته شوێنى كوره‌كان، كوره‌چییه‌كان رایانكردووه و ده‌ستگیر نه‌كراون، به‌ڵام ده‌ڵێن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێكخستوون و رادەستی دادوەریان كردووه کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .