یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزان ئەنجامدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی کۆن و یەک یاریزانی نوێ ئەنجامدا.
یاریزانەکانی یانەی دهۆک “ريوان ئەمین، نورو سولێ، لوکاس موسیس و یانیک زاکیری” گرێبەستیان دووبارە لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە.
ئەمڕۆ سێشممە، یانەی دهۆک جگە لەو چوار یاریزانە کە گرێبەستەکانیان نوێکرایەوە گرێبەستی لەگەڵ یاریزان رۆبێن ئەکوا بەست.
رۆبێن ئەکوا، تەمەنی 26 ساڵە و لە خولەکانی ئەوروپا لە هێڵی ناوەڕاست یاریکردووە.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، تەنیا ئەو چوار یاریزانەی یانەی دهۆک و یاریزانە نوێیەکە گرێبەستیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق واژۆ کرد.
وتیشی، یاریزانەکانی یانەی دهۆک لەم چەند رۆژە دا، ئەوانەی گرێبەستی دوو ساڵەیان لەگەڵ کارگێری یانەکە واژۆکردووە بریاردەدەن کە ئایا لەگەڵ یانەکەدا بمێننەوە یان گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێننەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی