گەنجێک لە پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو خنکا

964+

کاروان ساڵحی

لە پڕۆژەی ئاوی قەزای دوز خورماتوو گەنجێک خنکا و دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر تەرمی گەنجەکە دەرهێنرا.

کات ژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ 22.7.2023 گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی قەزای دوز خورماتوو لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی قەزاکە خنکا.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دووز خورماتو بە 964ـی وت، ئەو گەنجە ناوی رەزا محەمەد جەوادە و تەمەنی 23 ساڵە لە کاتی مەلە کردنی لە پرۆژەی ئاوی قەزاکە و بەدیاری کراوی لە نێوان گوندی یەنگیجە و بازگەی غەربیە خنکاوە، دواتر لە لایەن کەسانی دیکەی مەلەوانزان لە پرۆژەکە تەرمەکەیان دەرهێناوە و لە ئێستادا رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانکەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، تەرمی ئەو گەنجە بەمەبستی توێکاری رەوانەی کەرکوک کراوە و پاشان تەرمەکە  رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێت.

قەزای دوز خورماتو لە رووی ئیداریەوە پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو، لە ساڵی 1976ـەوە لەلایەن دەسەڵاتی رژێمی پێشوو خرایە سەر پارێزگای سەلاحەدین و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە کورد و تورکمانی شیعە مەزهەب پێکهاتوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی