ئاگره‌كه‌ى شوێنى فڕۆكه‌خانه‌ى دهۆك كۆنتڕۆڵكرا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
شەوی رابردوو لە دەشتایی ئەو شوێنەی دەست نیشانکراوە بۆ فرۆکەخانەی دهۆک، ئاگرێکی بەهێز پۆش و پەلاشی ناوچەکەی سووتاند و تا به‌ره‌بەیانى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وه‌ام بوو، دواتر کۆنترۆلکرا.
ئه‌و شوێنه‌ى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى دهۆك ده‌ستنیشان كراوه، له سنوورى ناحیەی باتێلە لە قەزای سێمێل.
بێوار عه‌بدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، نزیکەی کاتژمێر یەکی شەو ئاگادار کرانەوە کەوا ئاگرێک لە دەشتایی ناحیەی باتێل هەیە و هەر زوو تیمەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و لەگەڵ فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی ژینگە بەیەکەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیانداوه.
وتیشی “بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاگره‌كه کۆنترۆڵکرا و نەمانهێشت زۆر زیانی هەبێت و رووبه‌رێكى زۆرى ده‌غڵ و دانمان له سووتان رزگاركرد”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى دهۆك، ئەم ئاگرە لەلایەن هەندێک کەس هەڵگیرساوە بۆ ئەوەی دەوروبەری خۆیان خاوێن بکەنەوە بەڵام لەدەستیان دەرچووە و تەشەنەی کردووە و ئاگرەکە رۆیشتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن