هەر ماسی نییە قرژاڵ و كیسەڵیشە

خابوور خۆت ئامادەكە بۆ 10هەزار ماسی

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ پێنج هەزار پەنجە ماسی لە جۆری كارب خرانە نێو رووباری خابوورەوە.

موشیر محەمەد، قەیمقامی قەزای زاخۆ بە 964ی وت، ئەمە قۆناغی یەکەمە، کە جۆری کاربمان هەڵبژارد و قۆناغی
دووەم پێنج تا 10 هەزار ماسی لە جوری قرژاڵ  و چەند کیسەڵەیێک دەکەینە ناو خابوورەوە.

رووباری خابوور، دەكەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە، بە ناوەراستی شارەكەدا تێدەپەڕێت و درێژیەكەی18  كیلۆمەترە، چەندین جۆری ماسی و كیسەڵ و بۆق و سەرەمیكوتە و ئاژەڵی جیاوازی تێدایە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد