ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما كەم دەبێتەوە

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە، پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبنەوە و ئەگەری تۆز و با لە كەركوك هەیە.

بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا كەمێك نزم دەبنەوە، لە كەركوك  و چەند ناوچەیەكی دیكەش كەمێك تۆز و خۆڵ هەیە.

سبەینێ دووشەممە پلەكانی گەرما وەك رۆژی یەكشەممە دەبێت و كەم دەبێتەوە خێرایی باش مامناوەند دەبێت.

پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى