ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی خولی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی نایابی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌كانی دهۆك، زاخۆ و نه‌ورۆز یاریی گرنگیان هه‌یه‌، یانه‌ی شوڕته‌ش ئه‌گه‌ر بردنه‌وه‌ تۆمار بكات، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌.

له‌ یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا چاوه‌كان له‌سه‌ر یاریی شوڕته‌ و نه‌فتی میسانه‌، كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی ده‌كرێت، یانه‌ی شوڕته‌ ئه‌گه‌ر بردنه‌وه‌ تۆمار بكات، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ و بۆ وه‌رزی دووه‌می له‌سه‌ریه‌كیش ده‌بێته‌ پاڵه‌وان.

شوڕته‌ به‌ 76 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌ و له‌ دوای ئه‌ویش قوه‌ی جه‌وییه‌ دێت به‌ 72 خاڵ.

یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ له‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ یاریی ده‌كات، زاخۆ بۆی هه‌یه‌ رۆڵی له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێت بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی دهۆك له‌ یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی حدوود یاریی ده‌كات.

هه‌روه‌ها یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ ئه‌ركێكی قورسدا له‌ به‌غدا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ یاریی ده‌كات.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نه‌ورۆز – ته‌ڵه‌به‌ 06:00
نه‌فتی میسان – شوڕته‌ 07:45
دهۆك – حدوود 07:45
كاره‌با – دیوانییه‌ 07:45
قوه‌ی جه‌وییه‌ – زاخۆ 22:00.