پاڵەوانی جیهانی ئامادەدەبن
پاڵەوانێتی هونەری جەنگی تێکەڵاو دەستیپێکرد
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لەناو هۆڵی سپۆرت سەنتەری تایبەت بە زانکۆی سلێمانی هەریەکە لە پاڵەوانیەتی هونەری جەنگی تێکەڵاو CFL و پاڵەوانیەتی زۆرانبازی ناو قەفەس MMA دەستیپێکرد.
پاڵەوانیەتییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیپێکردووە، ناوەندی وەرزشی کوردستان سەرپەرشتی دەکات و فیدراسیۆنی هونەرە جەنگییەکانی هاوکاری دەکات.
هیمداد عەلی سەرۆکی ناوەندی وەرزشی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، دوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ فیدراسیۆنی عێراق، بریاردرا گەورەترین پاڵەوانێتی هونەری جەنگی تێکەڵاو لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.
بڕیارە پاڵەوانیەتی هونەری جەنگی تێکەڵاو ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت، 180 یاریزان بەشداری دەکەن کە نوێنەرایەتی 21 یانە دەکەن.
سەرۆکی ناوەندی وەرزشی کوردستان دەڵێت، لە رۆژانی کۆتایی بڕیارە چەند پاڵەوانێکی جیهانی بەشداری بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکانیان بکات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی