فیلمی “بووكی باران” زۆرترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی دهۆكی برده‌وه
+964
هه‌ژین فه‌تاح – دهۆك
فیلمی بووكی باران، كه له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌نه، پێنج خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌مایی دهۆك به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش زۆرترین خه‌ڵاته‌كه فیلمێكی به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستی بهێنێت.
فیلمه‌كه یه‌كێك بوو له‌و ٩٨ فیلمه‌ی له فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌مایی دهۆك هاته پێشاندان و توانی پێنج خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وانیش خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، باشترین ئه‌كته‌ری ژن، خه‌ڵاتی پارێزگاری دهۆك، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه.
فیلمی بووكی باران، باس له چیرۆكی ژنێك ده‌كات، كه دوای شه‌هیدبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش، ده‌یه‌وێت له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، كه له تیپێكی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ كار ده‌كات، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی رێگه‌ی لێده‌گرن.