کریستیانەکان لە عەنکاوە گردبوونەوە

+964

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

سەدان هاوڵاتی کریستیان لە قەزای عەنکاوە، لە بەردەم کەنیسەی ماریوسف بە هەڵگرتنی وێنە پاتریک لویس ساکۆ و دروشمی جیاواز گردبوونەوە.

گردبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێک و نیوی خایەند، پارتە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکانی کلدانەکان، دژی مەرسوومێکی  سەرۆک کۆماری عێراق ناڕەزایی خۆیان دەربڕی .

گۆران سوور، سەرۆکی رابیتەی کلدانی جیهانی بە 964ـی وت، “سەرۆک کۆماری عێراق لە مانگی شەشی ئەمساڵدا مەرسوومێکی دەرکردووە، بە هۆیەوە دەسەڵاتی پاتریاک لویس ساکۆ کەمکراوەتەوە، کە دەیان ساڵە ئەو دەسەڵاتەی هەبووە، لەمەودوا لویس ساکۆ ناتوانێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانی  کەنیسەوە بکات و دەسەڵاتی سنووردار دەبێت ”

کلدانەکان لە 27 وڵات کەنیسەیان هەیە، زۆربەی رێنماییەکانیان لە ڤاتیکانەوە پێدەدرێت، پاتریاک لویس ساکۆ پاتریاکی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی کریستیانەکانی جیهانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا