پۆگبا ده‌چێته‌ سعوودیه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پۆل پۆگبا یاریزانی فه‌ڕه‌نسی له‌ سعوودیه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وێ بكات.

پۆگبای یاریزانی ناوه‌ڕاست ئێستا به‌ حیساب یاریزانی یوڤێنتۆسه‌، به‌ڵام دوو وه‌رزه‌ كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی پێكانه‌ زۆره‌كانی، كه‌ ئاستی زۆر دابه‌زیوه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شداریی مۆندیالی نه‌كرد.

پۆگبا ئێستا به‌ نیازه‌ بچێته‌ یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی و ده‌ڵێن 100 ملیۆن یۆرۆیان پێداوه‌ و سێ ساڵیش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه‌.

پۆگبا پێشتر كه‌ له‌ مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌ رۆیشته‌ یوڤێنتۆس، به‌ڵێنی دا بیسه‌لمێنێت مانچێسته‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی پێ نه‌چووه‌سه‌ر و ئاستی زیاتر دابه‌زی.