له كۆیه ده‌فته‌رى پاسپۆرت نه‌ماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كەمبوونەوەی دەفتەری پاسپۆرت لە کۆیە کاری هاوڵاتیانی پەکخستووە و به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى پاسهپۆرتیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى عێراق و ئه‌و كۆمپانیایه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه چاپی ده‌فته‌ره‌كان ده‌كات.
ئێستا له كۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت پاسه‌پۆرته‌كه‌ى نوێبكاته‌وه یان له نوێوه ده‌ریبكات، پێویسته ماوه‌ى دوو مانگ له چاوه‌ڕوانیدا بمێنێته‌وه، له‌كاتێكدا نوێكردنه‌وه یان ده‌ركردنى پاسه‌پۆرت له دۆخه ئاساییهكهیدا ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی پێویسته.
سەركەوت عوسمان، بەرێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، به 964ـى راگه‌یاند، هۆكارەكەی حكومەتی عێراق و ئەو كۆمپانیایەیه كه ده‌فته‌رى پاسه‌پۆرت چاپ ده‌كات.
روونیكرده‌وه، به‌پێی گرێبەستێك كه حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ى واژۆ كردووه، ده‌بوایە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن پاسپۆرت بۆ حكومەتی عێراق چاپ بكات، بەڵام لە ماوەی شەش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، ته‌نیا نیو ملیۆن پاسپۆرتی چاپكردووە.
وتیشی “پێشتر مانگانە سێ هەزار دەفتەری پاسپۆرت بۆ نوسینگەی كۆیە ده‌نێردرا، بەڵام ئێستا نزیكەی حەوت سەد دەفتەری پاسپۆرتمان بۆ دێت، لەبەرامبەر ئەوەدا خواستی هاوڵاتیان دە هێنده زیاترە”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا كه نوسینگه‌ى پاسپۆرت له قه‌زاى كۆیه كراوه‌ته‌وه، نزیكەی 18 هەزار پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی سنووری ئه‌م قهزایە دەركراوە.