لەلایەن بانکی رەشیدەوە
قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدرێت بە فەرمانبەران
964+
توانا نەقی
بانکی رەشیدی عێراقی رایگەیاند کە قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدات بە فەرمەنبەران و هاوڵاتیان.
قەرزەکە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونەو پێشتریش بانکی رەشید و رافیدەینیش هەمان جۆرە قەرزیان داوە بە فەرمەنبەران و هاوڵاتیان.
محەمەد سەمیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکی رەشید لە پەیجی سەرەکی بانکەوکەوە رایگەیاندوە، سەرجەم لقەکانی بانکەکەی لە بەغداو پارێزگاکانی تری راسپاردووە بۆ پێشخستنی کڕینی یەکەکانی نیشتوجێبوون.
رێکارەکانیشی بەوە شێوازەیە کە بڕی قەرزەکە 150 ملیۆن دیناارە بۆ کڕینی خانوو، پارچە زوەی و شوقە.
هەروەها قەرزەکە بۆ ماوەی 20 ساڵە و رێژەی سوودی قەرەزەکە ساڵانە لە 4%ـە.
لەکاتی وەرگرتنی قەرزەکە پێویستی بە دوو کەفیل هەیە فەرمانبەری مەدەنی یان سەربازی بن، دواکارییەکان تەنیا لە رێگەی لەقەکانی بانکەکەوە پێشکەشدەکرێت.