دیمه‌نێكی سوتانى دارستانه‌كانى گوندى بیرێژ.. وێنه: به‌رگرى شارستانى پیرمام
دوو رۆژه ئاگر به‌رۆكى پیرمام به‌رنادات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه زیاتر له 20 دۆنم، باخ و ره‌ز و دارستان له سنوورى قه‌زاى پیرمام سووتاون و به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، تا ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان نه‌زانراون.
یه‌كه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بوو له گوندی بیرێژ كه‌وته‌وه، دووه‌میش ئه‌مڕۆ له گوندى ئاژگه بوو، كه هه‌ر دوو گوند سه‌ر به قه‌زاى پیرمامن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگرى شارستانى پیرمام به 964ـى وت، له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى گوندى بیرێژ نزیکەی 12 دۆنم و له گوندى ئاژگه‌ش نزیكه‌ى 10 دۆنم، لە دارى سروشتى بەڕوو و مازو و رەز و باغ سووتاون.
وتیشی “تا ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان نه‌زاندراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا سه‌ره‌ڕاى گه‌وره و فراوانى ئاگره‌كان، به‌ڵام تیمه‌كان زوو وه‌فریای كه‌وتن و هه‌ریه‌ك له‌و ئاگره به كه‌متر له دوو كاتژمێر كۆنتڕۆڵكران.