دیمەنی قوتابخانەی ئامادەی شیلادزێ تێکەل.وێنە:964
له قوتابخانه‌یه‌كی شیلادزێ 23 قوتابی 90ـیان بەسەرەوە هێناوە
هەژین فەتاح – دهۆك
له ناحیه‌ى شیلادزێ قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی هه‌یه به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى، ئه‌وان ناوبانگیان له‌وه ده‌ركردووه كه ساڵانه نمره‌ى باش ده‌هێنن.
لە چوار ساڵى رابردوودا ئامادەیی شێلادزێ یەکەم بووه لەسەر ئاستی پەروەردەی قەزای ئامێدی و ئەمساڵیش تا ئێستا یەکەمە و چاوەرێن به‌فه‌رمی بڕیاری ئه‌و یه‌كه‌م بوونه‌یان پێبوترێت.
بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵ 23 قوتابی لەو ئامادەییه نمرەی 90%ـیان هێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی خوێندنی (2019-2020) لە سەرجەمی 10 قوتابی یەکەم لەسەر ئاستی پەروەردەی قەزای ئامێدی، نۆ قوتابیان لە قوتابخانەی ئامادەیی شێلادزێ بوونه و هەر نۆ قوتابیه‌كه‌ش لە کولێژی پزیشکی هاتبوونە وەرگرتن.
عەلی ئەحمەد، بەرێوەبەری ئاماده‌ییه‌كه بۆ 964 دەڵێت، ساڵانێکی زۆرە قوتابخانەكهیان ناوبانگی لەسەر ئاستی قەزای ئامێدی هەیە و ساڵانە قوتابیان لە کۆلیژی پزیشکی وەردەگیردرێن.
وتیشی “پارساڵیش 13 قوتابیمان لە کۆلیژی پزیشکی وەرگیراون”.
مامۆستا عه‌لى، ماموستایانی قوتابخانه‌كه‌ى به خەمخۆر ده‌زانێت بۆ قوتابیان و ده‌ڵێت هه‌میشه ماندوو ده‌بن له‌گه‌ڵیان.
به قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بێت له قوتابخانه‌كه‌یدا كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌نێوان قوتابیه‌كانیاندا هه‌یه ئه‌وانیش بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ئاستى زانستیان هاوكاریان ده‌بن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن