مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: 964
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە یاداشتێکی 76 لاپەڕەیی بۆ وەزیری شارەوانی دەنووسێت
فەرمان سادق
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە یاداشتێکی 76 لاپەڕەیی لەسەر 18 بواری جیاواز بۆ وەزیری شارەوانی دەنێرێت.
ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە یاداشتێکدا بۆ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی کێشە و کەموکوڕییەکانی سنووری شارەوانی هەڵەبجە بۆ 18 سێکتەر دەخاتەڕوو.
ئەندازیار سەلام بیلال، تەنیا 54 رۆژە وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکار بووە و لە یاداشتێکی 76 لاپەڕەییدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 3.7.2023 ئاراستەی وەزیری شارەوانی کردووە باس لە کێشەکانی سنوورەکەی دەکات لە سێکتەرەکانی هونەری، باخچە و بلوارەکان، زیادەڕۆیی، کارگێڕی و خۆیەتی، پڕۆژە ستراتیژییەکان، ژمێریاری، ئامێرەکان، موڵکایەتی و بەکرێدانی زەوی، نەخشەدانان و مۆڵەت، ناوچەی پیشەسازی قورس، شوقەی کرێنشینان، رێکخستنەوەی بازاڕ، بینای سەرۆکایەتی شارەوانی، پلەی سەرۆکی شارەوانی و دەرماڵەکەی، کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان شارەوانی کشتوکاڵ.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە داوا لە وەزیری شارەوانی دەکات کە لیژنەیەکی شارەزا پێک بهێنرێت بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر یاداشتەکە و لیژنەکەش پێش 25.7.2023 دەستبەکاربێت.