دیلانۆ ڤان هۆف . فۆتۆ: توویتەر
ڤیدیۆ: شوفێرێكی فۆرمۆلا گیانی له دهست دا
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەمڕۆ شەممە شۆفێری گەنجی هۆڵەندی دیلانۆ ڤان هۆف بەهۆی برینەکانی لە رووداوێکدا لە کاتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە رێڕەوی سپا – فرانکۆشانی بەلجیکا گیانی لەدەست دا.
شۆفێرە تەمەن 18 ساڵییەکە، کە لە ساڵی 2021 پاڵەوانیهتیی فۆرمۆلا 4ی ئیسپانیای بەدەستهێنا، له تیمی ئێم بی هۆڵهندی بوو، ئهمڕۆ لە کاتی پێشبڕکێی گەورەی بەلجیکا، لەسەر رێڕهوێكی تهڕ پێشبڕكێی كرد و دووچاری رووداو بوو.
تیمی ئێم بی هۆڵەندی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویان کردەوە، زۆر دڵتەنگن بە راگەیاندنی كۆچی دوایی شۆفێرەکەیان، دیلانۆ ڤان هۆف، لە ئەنجامی رووداوێک لە کاتی دووەمین پێشبڕکێی پاڵەوانیهتیی فۆرمۆلای ناوچەیی ئەوروپا.
ئاماژەیان بەوەش کردووه، “ئێمە زۆر دڵتەنگین بە لەدەستدانی یەکێک لە درەوشاوەترین بەهرەمەندە هۆڵەندییەکان کە وزەیەکی زۆری بۆ تیپەکەمان هێنا لەو ساڵانەی کە لەگەڵمان بوو، دیلانۆ بەشێک بووە لە خێزانەکەمان لە یەکەم یاریی پێشبڕکێی لەگەڵ تیمی MB لە ساڵی 2021.