لە کاتی ئەرکدا بووە

کارمەندێکی بەرگریی شارستانی زاخۆ سووتا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای ئەوەی ئاگر لە پووش و پەڵاشی گوندی کەڕنێ لە باکوری زاخۆ کەوتەوە، کارمەندێکی بەرگریی شارستانی لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سووتاوە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 2:30 بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاگادارکرانەتەوە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کەڕنێی باکوری زاخۆ هەیە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوینی روداوەکە و توانیویانە کۆنتروڵی بکەن، بەڵام کارمەندێکی بەرگری شارستانی لەو رووداوەدا سووتا.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، رێژەی سووتانی کارمەندەکە نزیکەی 50%ـیەو هەردوو دەست و سینگ و رووخساری کارمەندەکە سووتاوە.

وتیشی، لەبەر سەختی برینەکەی و رێژەی زۆری سووتاوییەکەی ئێستا دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی