ژمارەیەک چەکدار لە نزیک گوندی سابونچی گەمارۆ دراون

+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە رۆژئاوای کەرکوک ژمارەیەک چەکداری داعش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی عیراقەوە گەمارۆدراون ،

ژمارەیەک چەکداری داعش لە لایەن دانیشتووانی گوندی سابونچی، لە دوێنی چوارشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەوە بینراون و دەستبەجێ هێزە عیراقییەکانی لێ ئاگادارکراوەتەوە، تا ئێستاش گەمارۆدراون و چەند چەکدارێکیش دەستگیرکراون ،

کەریم عنزی، وتەبێژی هێزی ئیمامەین سەر بە لیوای 16ی حەشدی شەعبی بە 964 ی وت، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزێکی هاوبەشی سەربازی کە پێکهاتووە لە فیرقەی هەشتی سوپای عیراق و هێزی ئیمامەینی لیوای16 و تیمی سقوڕری ئاسمانی عیراق، گەمارۆی ئەو چەکدارانە دراوە تا ئێستا دوو چەکدار دەستگیرکراون.

وتیشی، لە زەمین و ئاسمانەوە چاودێریی دەکرێن و تا ئەم ساتە هیچ رووبەڕوبوونەوەیەک نەبووە، ئەو ناوچەیە سەخت و قەمیشەڵانێکی زۆری تێدایە، بەڵام گەڕان و پشکنین بەردەوامە.

رۆژی 26ی ئەم مانگەش ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای عێراق رایگەیاند، لە گوندی تەرکەلان لە باشووری كەركوك سێ چەكداری داعش بینراون و بە فڕۆكەی ئێف 16 بۆردومانیان كردوون و کوشتویانن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا