پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش، دانیشتووانی هەشت گوند ئاگاداردەکاتەوە کە لەلایەن ژمارەیەک پزیشکی شارەزاوە بەبێ بەرامبەر پشکنینی چاویان بۆدەکرێت.

پشکنینەکە لەلایەن نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت ئەنجام دەدرێت و پزیشک و ستافی تایبەت خۆیان بە ئۆتۆمبێل دەچنە گوندەکان.

خزمەتگوزارییەکە لە رێکەوتی 3.7.2023 دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش لە فەیسبووک رایگەیاند، پشکنینەکە دانیشتووانی ئەم گوندانە دەگرێتەوە: سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمەر، چاڵاوا، شاقوڵی، قەرانگوێ، قۆمەرغان و سێکانیان.

بەشیک لە تیمە پزیشکییەکە لە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو 3.7.2023 لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە گوندی سەرگەڵو دەبن، بۆ رۆژی دواتریش دەچنە گوندی هەڵەدن، هەر کەسێک فریای تیمە گەڕۆکەکە نەکەوت دەتوانێت بچێت بۆ ئەو شوێنانە پشکنین بکات.