حەوت کۆگا ئاگادارکردەنەوەیان بۆکرا

تەندروستی راپەڕین: بیبسی و ئاو لەبەر خۆر دامەنێن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حەوت کۆگا لە رانیە، ئاو و شەربەت و بیبسیان لەبەر تیشکی خۆر داناوە و لەسەر ئەوە ئاگادارکردنەوەیان بۆکرا کە دووبارەی نەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە ناوی کۆگاکانی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هەموویان لە حاجیاوا بوون و دوا ئاگادارکردنەوەیان بۆکرا.

دانانی ئاو و شەربەت و بیبسی لەبەر تیشکی خۆر، کاریگەری خراپ دەکاتە سەر پێکهاتەکانیان و دەبێتە هۆی تێکچوون و خراپبوونیان.

لە ئێستاشەوە کە لە وەرزی هاویندای، کاریگەریی تیشکی خۆر و پلەی گەرمی زیاتر دەبێت.