کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە کوژرا
964+
پێشەوا محەمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە و رێکخراوێک دەڵێت، “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان پێکراوە”.
کۆڵبەرەکە ناوی وریا شەریفییە و لە سنووری هەنگەژاڵ لە نزیک بانە تووشی ئەو رووداوە بووە.
وریا تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی شاری بانەیە و “گوللـە بەر سەری کەوتووە”.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە رێکخراوێکی تایبەتە بە چاودێری مافی مرۆڤی رۆژهەڵات کەمێک بەرلەئێستا بڵاویکردووەتەوە، “هێزە ئەمنییەکانی ئێران بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لە وریا شەریفی کردووە”.
بە پێی ئاماری رێکخراوەکە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ هەشت کۆڵبەر کوژراون و 36ی دیکەش برینداربوون.