بۆ گەشتیاری یان بازرگانی

ئەم جەژنە لە شوشمێوە سەردانی ئێران بكە

+964
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
وا بڕیارە یەكەم رۆژی جەژن مەرزی شوشمێ لە شارەدێی تەوێڵە بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی كوردستاندا بكرێتەوە.

مەرزی شوشمێ دەکەوێتە سنوری تەوێڵە سەر بە ناحیەی بیارە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە جەژنی قوربانەوە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ گەشتیاری و بۆ بازرگانی مەرزی شوشمێ بەكاربهێنن.

مەرزی شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دواین ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی ئێرانەوە یەكەمین ناوچە كە پێی دەگات شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.