لە کێوەڕەش
نۆ دۆنم گەنم و 60 دۆنم پووش و پاوان سووتان
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئاگرەکەی ئەم بەیانییەی کێوەڕەش لە رانیە، 69 دۆنم زەوی گرتووەتەوە و بەروبوومێکی زۆری گەنمی جوتیارانی سنوورەکەی سووتاندووە.
بەرگریی شارستانی راپەڕین، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاگرەکە لە کاتژمێر 10:40 خولەکی پێشنیوەڕۆوە، لە نزیک گۆڕستانی بەستە هیزە، بەهۆکارێکی نادیار دروست بوو.
“بەداخەوە [ئاگرەکە] بووە ھۆی سووتانی نۆ دۆنم گەنم و 60 دۆنم پووش و قەسەڵ”، بەرگری شارستانیی راپەڕین وا دەڵێت.
بە پێی راگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانیی راپەڕین، چەندان دۆنم گەنم و باخ لە سووتان رزگار کراون.