پەلەبکەن لە بەستی پێوەری ئاوەکانتان

964+

توانا نەقی

سبەینێ دوا وادەیە بۆ بەستنی پێوەری ئاو لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆئەوەی سوودمەندبن لەو داشکاندنەی بۆیان دیاریکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری گەرمیان بڵاوکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە کە پێوەری ئاویان نەبەستووە تاوەکو 21.6.2023 مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بکەن.

ئاگادار کردنەوەکە بۆ ئەوەیە کە هاوڵاتیان سوودمەندبن لە بڕیاری داشکاندنی حکومەت.

کرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەکان لە 80 هەزار دینارەوە کراوەتە 20 هەزار دینار .

کرێی بەستنی پێوەر لە قەزاو ناحیەکان کۆمەڵگاکانی دەرەوەی شارەکان لە 80 هەزار دینارەوە کراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، لەسەر داوای وەزارەته‌كه‌یان و لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشان دا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە.