پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا
عێراق لە عومانی بردەوە و یاریی کۆتایی بەرامبەر ئێران دەکات
964+
فەرمان سادق
عێراق و ئێران لە عومان و ئوردنیان بردەوە و گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا.
پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا بە بەشداریی نۆ هەڵبژاردە یارییەکانی لە هەردوو شاری کەربەلا و بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
کەمێک پێش ئێستا، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی پێش کۆتایی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، کە لە خولەکی 53ـی یارییەکە لە لێدانێکی کۆڕنەر یاریزانێکی عومانی بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار کرد، یارییەکەی بردەوە.
پێش ئەو یارییە، کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای مەدینە لە بەغدا هەڵبژاردەی ئێران بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، بەم ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن.
پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تیپه‌كانی ئۆڵمپی “ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان” به به‌شداریی 9 هه‌ڵبژارده له عێراق ئهنجامدەدرێت.
تا ئێستاش بڵند ئازاد یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پێشه‌وه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حوسێن عه‌بدوڵا لاوهندیی هاوڕێی له تیپه‌كه و یاریزانی لوبنانی محه‌مه‌د ئهبونهدا، کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان هەیە.