دیمەنێک لە یاریی عێراق و کۆڵۆمبیا. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
عێراق دوو یاریزانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئوسامه ره‌شید و كیڤن یه‌عقوب دووچاری پێكان بوون.
له یاریی دۆستانه‌ی نێوان عێراق و كۆڵۆمبیا، كه شه‌وی رابردوو له ئیسپانیا كرا، هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئوسامه ره‌شید و كیڤن یه‌عقوب دووچاری پێكان بوو.
یارییه‌كه له ڤالێنسیا كرا و كۆڵۆمبیا به 1-0 گۆڵ براوه بوو.
په‌یجی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئوسامه ره‌شید له قه‌فه‌زی سینگی ئازاری پێگه‌یشتووه و پێویستی به پێنج رۆژ پشوو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی چاك بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به یاریزان كیڤن یه‌عقوب، كه به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی پێكراوه و ئه‌ویش دوای ئه‌نجامدانی تیشك و پشكنین، پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و بۆ ماوه‌یه‌ك له تیپه‌كه داده‌بڕێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی مه‌شقی له ئیسپانیا ئه‌نجام دابوو، دوای ئه‌م یارییه‌ی شه‌وی رابردووش، تیپه‌كه كۆتایی به كه‌مپه‌كه ده‌هێنێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیا ئاماده ده‌كات