پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاینە
وەزارەتی شەهیدان 20 هەلی کار لە هەڵەبجە رادەگەیەنێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان 20 هەلی کار بۆ خەڵکی هەڵەبجە رادەگەیەنێت و دەڵێت، تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە کوڕ و کچی شەهید، یان خوشک و برای شەهید و هاوسەری شەهیدن.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، ئەو 20 کەسە بەشێوەی تیروپشک و بە گرێبەست دادەمەزرێن و بڕیارەکە کەسوکاری شەهیدی پلە یەک دەگرێتەوە.
“هەر کەسێک کە چانسی دامەزراندنی دەبێت، دەبێت بەڵێننامە پڕبکاتەوە کە تاوەکو پێنج ساڵ داوای تەنسیب یان گواستنەوە نەکات”. ئەو بەڕێوەبەرایەتییە وا دەڵێت.
وەزارەتی لیستی ناوی ئەو کەسانە دەنێرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەوان دوا بڕیار لەسەر دامەزراندنەکە دەدەن.
جگە لەوەی کە دەبێت داواکار خەڵی هەڵەبجە بێت و کەسوکاری شەهیدی پلە یەک بێت، لەهەمان کاتدا دەبێت تەمەنی لە 35 ساڵ کەمتر بێت و لەخوار 18 ساڵیش نەبێت.
پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاینە و ئەگەر دوو جار فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە مافی بەشداریکردنت نامێنێت.
پسپۆڕیەکان ئەمانەن:
– یاسا – بەکالۆریۆس
– ژمێریاری – بەکالۆریۆس
– ژمێریاری – دبلۆم
– ئای تی – بەکالۆریۆس
– کۆمپیوتەر – بەکالۆریۆس
– کۆمپیوتەر – دبلۆم
– کارگێڕی – بەکالۆریۆس
– کارگێڕی – دبلۆم
– ئامادەیی
– شۆفێر – سەرەتایی
– کارگوزار