شەقامە تونێلیەکانی کەلارت بینیوە؟ وێنە 964
هەرچی فەرمانگەی خزمەتگوزاریە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
کەلار ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ و پشووەکان دەکات
964+
توانا نەقی
پشووەکانی سەری ساڵ نزیک بوونەتەوە و قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیش بە هەموو فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیەکانەوە کەوتنە ئامادەکاری بۆ ئەو رۆژنە.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، هەرچی فەرمانگەی ئەمنی و خزمەگوزاری و تەندروستی هەیە کۆبوونەتەوە و بە چەند خالێک رێکار و ئامادەکارییەکانیان بۆ رۆژانی پشوو و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دیاری کردووە.
ئەمەش ئەو خالانەیە کە هەریەک لە هێزە ئەمنیەکان و تەندروستی و شارەوانی و بەرگری شارستانی و چەد فەرمانگەیەکی دیکەی پێ ئاگادار کراوەتەوە:
1- بۆ ئهوهی هاوڵاتیان بتوانن بەبێ گرفت رۆژانی پشووەکان و سەری ساڵ بەڕێ بکەن، له رووی ئهمنیهوه تیمهكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهر بۆ پاراستنی سهلامهتی گیانو ماڵی هاوڵاتیان.
2- تیمهكانی پۆلیسی هاتوچۆ بهبهردهوامی لهههوڵدا دهبن بۆ رێكخستنی شهقامو رێگه سهرهكییهكانو رێگری كردن له رووداوی نهخوازراو.
3- پۆلیسی دارستان لە ئەرکدا دەبن بۆ چاودێری و رێگری دەکەن لە تێکدان سروشت و دارستانەکان.
4- پۆلیسی شارەوانییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن رێگری لە زیادەڕەوی سەر زەوی شارەوانی و هاوکات رێکخستنەوەی ناوبازاڕ .
5- لیژنەی ئەمنی بە مەبەستی رێگری لە زیادەڕەوی سەر زەوی کشتوکاڵی و میری لە ئامادەباشیدا دەبن.
6- تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار لە پێناو کونترۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن.
7- هەر یەکە لە تیمەکانی شارەوانی کەلار، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبای کەلار ئامادەکاری تەواو دەکەن ئێشکگریان دەبێت و خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.
8- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شەهید هەژارو شێرەی نەقیب و قەڵا، لە رۆژانی پشووەکان بەردەوام لە ئامادەباشی و لە پێشوازی هاوڵاتیاندان و ئێشکگریان دەبیت.
9- هێزەکانی چالاکییە مەدەنیەکان ئەرکی پاراستنی قەڵای شێروانە و پارکەکان لە ئەستۆ دەگرن.
10- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرستی گەرمیان و ڤێتێرنەری گەرمیان لە سەردان و پشکنین و چاودێریکردن بەردەوام دەبن.