بیناى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى راپەڕین
یەکشەممە و دووشەممەى داهاتوو
هاتوچۆى راپەڕین دەوامى کرد بە دوو شەفت
وریا فەتاح
هاتوچۆى راپەڕین بڕیاری دا رۆژانى یەکشەممە و دووشەممەى داهاتوو، بەشى مۆڵەت دوو شەفت دەوام بکەن و تا کاتژمێر 4ـى ئێوارە بمێننەوە.
دەرباز محەمەد، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى راپەڕین بە 964ـى وت، “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی راپەڕین بڕیاری دا هـەفتەی داهاتـوو لـە رۆژانـی یەکشەممە و دووشەممە 19و20ـی 1ـی 2025 لە کاتژمێر 8:30 تا 4:00ـى ئـێـوارە، ئیشوکاری هاوڵاتیان و شۆفێران رایی بکـەن، بـۆ ئەوەی زۆرترین مامەڵە جێـبەجێ بکرێن”.
وەک باسى دەکات، دەوامى بەڕێوەبەرایەتییەکە رۆژانە لە کاتژمێر 8:30ـى خولەکى بەیانى تا کاتژمێر 1:30ـى خولەکى پاشنیوەڕۆیە، بەڵام بۆ ئەو دوو رۆژە بەهۆى کەڵەکەبوونى مامەڵەى زۆر، بڕیاریانداوە تا کاتژمێر 4ـى ئێوارە و بە دوو شەفت، بەشى مۆڵەت دەوام بکەن.
“رۆژانە هاتوچۆى راپەڕین 150 مامەڵەى هاوڵاتیان رایى دەکات “، دەرباز محەمەد واى وت.