ئاماری 2024

561 نەشتەرگەری لە كفری ئەنجامدراوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاری شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ئاماری ئەو نەشتەرگەرییانەی بڵاوكردەوە، كە لە 2024 لە نەخۆشخانەكەیان ئەنجامدراوە و ژمارەیان 561 نەشتەرگەریی جۆراوجۆرە.

نەخۆشخانەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانی لە نەخۆشخانە لە 2024 بڵاوكردەوە، كە بە كۆی گشتی 561 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتیان كراون.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، نەشتەرگەرییەکان لە بەشەكانی (قوڕگ و گوێ و لووت، گشتی، ئێسک و شکاوی، منداڵبوون، میزەڕۆ و چاو)دا بوون.

بەپێی ئامارەكە زۆرترین نەشتەرگەری لە مانگی هەشتی رابردوودا كراوە، كە 85 نەشتەرگەرییە.

ئامارەكە بەم جۆرەیە كە لە وێنەكەدا دیارە:

561 نەشتەرگەری لە كفری ئەنجامدراوە