پەرلەمانتارێک: هەرێم ناگرێتەوە

بە پێی یاسای بودجە 100 هەزار دیناری مانگانە دەدرێتە خوێندکاران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مادەیەکی لە پرۆژەیاسای بودجە پەسەند کرد، کە ماف دەدات بە خوێندکار و قوتابیانی زانکۆ و خوێندنگەکان، مانگانە بڕە پارەیەک وەربگرن.

بە پێی مادەی 55 کە پەسەند کرا، دەبێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن حکومەتی عێراق مانگانە 30 هەزار بدات بە قوتابیانی سەرەتایی، 50 هەزار بۆ قوتابیانی ناوەندی و 100 هەزار بۆ خوێندکارانی زانکۆ.

دەقی مادەی 55 لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق:

مانگانە بەخشینێکی دارایی دەدرێت بە خوێندکاران و قوتابیان لەو خێزانانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بە پێی ئەو بڕە پارەیەی لە یاسای بەخشین، ژمارە سێ بۆ ساڵی 2014 بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان و دیاریکراوە، هەروەها بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی عێراق بە پێی یاسای ژمارە 63 بۆ ساڵی 2012.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، پێدانی ئەم بڕە پارەیە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.