لهههر 10 منداڵێک یەکێکیان کرێکارە
یونیسێف: لە جیهان 160 ملیۆن منداڵ وهك كرێكار كار دهكهن
964+
فهرهاد حهسهن
به پێی ئامارهكانى رێكخراوى یونیسێف، له ههر 10 منداڵێکى وڵاته كهم گهشهسهندووهكان، یەکێکیان وەک “کرێکاری منداڵ” کار دەکات، لە هەر پێنج منداڵی وڵاتە هەرەهەژارەکانیش زیاتر لە یەکێکیان کرێکاریی دەکات.
بە پێی ئامارهكانى رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و سندوقی هاوکاریی منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان كه به (یونیسێف) ناسراوه، هێشتا لە سەرتاسەری جیهان 160 ملیۆن منداڵ وهك كرێكار كار دهكهن، لهناو ئهو ژمارهیهشدا 63 ملیۆن کچ و 97 ملیۆنیش کوڕن، واتا لە سەرتاسەری جیهاندا لە هەر 10 منداڵێک، یەکێکیان وەک “کرێکاری منداڵ” کار دەکات.
ئەم رێژەیە لە وڵاتانی کەم گەشەسەندوو بە جۆرێکە، کە لە هەر پێنج منداڵێک زیاتر لە یەکێکیان کرێکاری دەکات.
ئهمه نوێترین ئامارى یونیسێفە، كه بهبۆنهى رۆژى جیهانىی بهرهنگاربوونهوهى كارپێكردنى منداڵان بڵاویكردووهتهوه، ئاماژه بهوهش دهكات، 26%ـی منداڵانی کرێکار له ناوچهكانى بیابانی خوارووى ئەفریقا لە ریزی یەکەمدا دێن، لە دواى ئهوانیش ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی کاریبی، تهنانهت ئەم منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان پێنج ساڵ بۆ 17 ساڵیدایە، بە جۆرێک کار دەکەن کە زیان بە تواناکانیان دەگەیەنێت.
رێكخراوى یونیسێف، دهڵێت، کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتان لە سەرتاسەری جیهان دهکرێت، دەبیندرێت نزیکەی 160 ملیۆن منداڵی کرێکار جگە لە هەشت وڵات بە رێژەیەکی بەرز لە وڵاتاندا کار دەکەن.
بە پێی راپۆرتەکانی ئهو رێكخراوه، لە ساڵى 2021 بەرزترین رێژەی منداڵانی کرێکار کە لە هەر پێنج منداڵێک یەکێکیان کرێکارە، 92 ملیۆن منداڵ بووه، ئەفریقیا لە ریزی یەکەم و ئاسیا و پاسیفیک لە ریزی دووەمدا دێن.
لە کیشوەری ئەمریکا ههشت ملیۆن و 300 هەزار منداڵ، لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست هەشت ملیۆن و 300 هەزار منداڵ و لە وڵاتانی عەرەبییشدا دوو ملیۆن و 400 منداڵ کار دەکەن.
لە کاتێکدا رێژەی کارکردنی منداڵان، لە ئاسیا و پاسیفیک، ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی کاریبی لە 2008 ەوە رێژەی کارکردنی منداڵان بە شێوەیەکی سەقامگیر زیادی کردووە، بەڵام لە بیابانی خوارووی ئەفریقا دۆخەکە بەرەو خراپی چووە.
لە لایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 17 ساڵدایە و کاری مەترسیداری وا ئەنجام دەدەن کە لەوانەیە زیان بە تەندروستی، ئاسایش و رەوشتیان بگەیەنێت، لەساڵى 2016 ەوە تاکو ئێستا لە شەش ملیۆن و 500 هەزارەوە زیادیکردووە بۆ 79 ملیۆن منداڵ.
ژمارەی ئەو منداڵانەی لە کەرتی خزمەتگوزاریدا کار دەکەن 31 ملیۆن و 400 ههزار کەسە، ژمارەی ئەو منداڵانەیشی لە کەرتی پیشەسازیدا کار دەکەن بە 16 ملیۆن و 500 ههزار کەس تۆمار کراوە.
لە کاتێکدا لە 48%ـی ئەو منداڵانەی کاریان پێدەکرێت تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 11 ساڵاندایە، لە 28% یان لە نێوان تەمەنی 12 بۆ 14 ساڵاندان و لە 25% یش تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 17 ساڵاندایە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 11 ساڵدایە زۆرینەی ئەوانە پێکدەهێنن کە لە کاری مەترسیداریان پێدەکرێت.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار كه به ILO ناسراوه، لە ساڵی 2002 بۆ یەکەمجار “رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردن بە منداڵان”ی دەستپێکرد.
بۆ 2023، تەوەری “رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردن بە منداڵان” بریتیی دەبێت لە “دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان. کۆتاییهێنان بە کارپێکردنی منداڵان”.
هەر لەم رۆژەدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان ئەنجام بدرێن.
لە بابەتی کارکردن بە منداڵان پێشتر هەردوو رێککەوتننامەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار ILO و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان، ئەنجام دراوە، ئەم رێککەوتننامانە چەمکی کارکردن بە منداڵان دەخەنەڕوو، هەروەها بنەمای کارکردن بە منداڵان پێکدەهێنن.