چەند کەس لە جیهاندا هەمان کۆمەڵە خوێنی تۆی هەیە؟

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە جیهاندا کۆمەڵەی خوێنی زۆرترین هاوڵاتی +Oـە کە رێژەکەی دەگاتە 35%، لە بەرامبەریشدا -AB بە رێژەی 1% کەمترین کۆمەڵەی خوێنە.

گروپە سەرەکییەکانی خوێن لە جیهاندا بریتین لە: +O و -O و +A و -A و +B و -B و +AB و -AB.

“لە جیهاندا چەند کۆمەڵە خوێنێکی دیکە هەن، بەڵام زۆر دەگمەنن و تەنیا چەند سەد کەسێک لەو کۆمەڵە خوێنانەیان هەیە”، ئەمە وتەی د.بڕیار سەباح رەشید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێنە بۆ 964 قسەی کردووە.

دەشڵێت: “35%ـی هاوڵاتیانی جیهان هەڵگری کۆمەڵەی خوێنی +O و 13%شیان کۆمەڵەکەیان -Oـە”.

بە وتەی ئەو پزیشکە، هەڵگرانی کۆمەڵەی خوێنی +A لە جیهاندا 30%ـە. 8%ـی هاوڵاتیان خوێنەکەیان -A و +Bـە. 2%یان خوێنەکەیان -B و +ABـە و هەڵگرانی کۆمەڵەی خوێنی -AB کەمترینن، کە 1%ـە لە جیهاندا.