• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
دوو حاڵه‌تى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى منداڵان له‌ كۆیه‌ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كران

كاتى پشكنین بۆ منداڵێكی تووشبووى ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌... وێنه‌: ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌

 پێشتریش 10 حاڵه‌تیان هه‌بووه‌

دوو حاڵه‌تى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى منداڵان له‌ كۆیه‌ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى گشتیی كۆیه‌ ده‌ڵێت، دوو حاڵه‌تى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى منداڵانیان هه‌یه‌ و ره‌وانه‌ى هه‌ولێریان كردوون و هۆكارى ره‌وانه‌كردنیش بۆ هه‌ندێك كه‌موكوڕى له‌ ئامێره‌ ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

دكتۆر كامه‌ران عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستى قه‌زاى كۆیه‌، به‌964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ى له‌ كۆیه‌ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كراون، یه‌كه‌میان له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ و دووه‌میشیان دوێنێ هه‌ینى ره‌وانه‌ كراون.

وتیشی “هۆكارى ره‌وانه‌كردنى ئه‌و حاڵه‌ته‌ بۆ شاری هه‌ولێر كه‌موكوڕیمانه‌ له‌ ئامێری پشكنینى سیتی سكان و له‌ كار كه‌وتووه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌  له‌ ماوه‌ى مانگه‌كانى نیسان و ئایاری رابردوودا 10 حاڵه‌تى دیكه‌ى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى منداڵان له‌ كۆیه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كان زۆر توند نه‌بوونه‌ و ره‌وانه‌ى ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

یه‌كه‌مین حاڵه‌تى بوونى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى منداڵان له‌ قه‌زاى كۆیه‌، له‌ رۆژى 23.4.2023 سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وكات ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاندبوو، به‌هۆى نه‌بوونى پشكنینى ورد بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌، ره‌وانه‌ى سلێمانیان كردبوو.

هاتوچۆى پەکى کەوت

بەفر مەرزى کێلێى داپۆشى

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو، زیاتر لە 20 سانتیمەتر بەفر لە سنوورى مەرزى کێلێ باریوە، بەهۆیەوە رێگاى گەیشتن بە مەرزەکە پەکى کەوتووە و چاوەڕێ ناکرێت ئەمڕۆ بکرێتەوە.

عەباس عەزیز باپیر، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،” تا کاتژمێر 3ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ زیاتر لە 10 سانتیمەتر بەفر لە مەرزى کێلێ باریبوو و ئەم بەیانییە گەیشتووە بە 20 سانتیمەتر، بەهۆیەوە هاتوچۆکردن پەکى کەوتووە”.

وەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى ئامێریان نییە بۆ پاککردنەوەى رێگاکە، لە شەوى رابردووەوە لەسەرهێڵن بۆ ئەوەى ئامێرى پێویست بنێردرێت و رێگاکە لە بەفر پاکبکرێتەوە، بەڵام وەک دەڵێت، هیچ نەکراوە.

عەباس عەزیو وتیشى،”پێناچێت ئەمڕۆ بتوانن رێگاکە بکەنەوە، بەهۆیەوە هاتوچۆکردن بۆ مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە”.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

لەبارەى ئاستەنگى هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ و زینى وەرتێ روو?...

لەبارەى ئاستەنگى هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ و زینى وەرتێ روونکردنەوە دەدرێت