كه‌لوپه‌لى جیاوازیان پێبووه‌

دەست بەسەر 9 بارهه‌ڵگردا گیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هێزه‌كانى پاراستنى سنوور ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ بارهه‌ڵگردا گرتووه‌، هه‌ر یه‌كێك له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ جۆره‌ كه‌لوپه‌لێكی هه‌ڵگرتبوو.

راگه‌یاندنى پاسه‌وانى سنوور بڵاویكرده‌وه‌، لە ژێر راسپاردەی فەرماندەیی و لە درێژەی کار و چالاکیەکانی فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور،  ئه‌مڕۆ 8.6.2023 مەفرەزەی بەشی پۆلیسی گومرگی سلێمانی و فەرمانبەرانی گومرگی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر نۆ بارهەڵگر.

شوێنى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌ لە سەر رێگای سەرەکی چەمچەماڵ – سلێمانی بووه‌.

بارهەڵگری یەکەم بڕی 17 تۆن و 28 گرام قوماش، هی دووەم بڕی نۆ تۆن بەرگی پشتی ئوتومبێل، هی سێیەم 63 تۆن کەلوپەلی ئوتومبێل، هی چوارەم بڕی 40 تۆن و 20 گرام جلوبەرگی جۆراوجۆر 

راگه‌یاندنى پاسه‌وانى سنوور ده‌شڵێت: ئه‌و بارانه‌ى پێیانبووه‌ پێچەوانەی رێنماییەکانی گومرگ بوون، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی کراون .

به‌پێی راگه‌ینداراوه‌كه‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور، ئوتومبێلی یه‌كه‌م، ى پێبووه‌، ئوتومبێلی دووه‌م، ی سێیه‌م  و ئوتومبێلی چواره‌م و ئوتومبێلی پێنجه‌م، بڕی 52 تۆن 760 گرام وەرەقەی  A4 و ئوتومبێلی شه‌شه‌م بڕی63 تۆن و 135 گرام تەختە و ئوتومبێلی حه‌وته‌م بڕی 63 تۆن و 136 گرام نەعل و  ئوتومبێلی هه‌شته‌م بڕی 19 تۆن و 400 گرام جلوبەرگ و پێڵاو و ئوتومبێلی نۆیه‌میش بڕی 24 تۆن زاهی یان باركردبوو.