هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
دوای تەواوبوونی وەرزی خوێندن، لە شاری سلێمانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی شەتڕەنج بۆ کوڕان و کچان ده‌ستیپێكرد.
لە هۆڵی قوتابخانەی حاجی محێدینی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی و بە بەشداریی 44 یاریزان پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی شەتڕەنج بۆ یاریزانانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، کە لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی عێراق سەرپەرشتی دەکات.
ئەسعەد ئیسماعیل، ئەندامی فیدراسیۆنی عێراق بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا منداڵانی قوتابخانە تایبەتەکان بەشدارن، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، کە بۆ یاریزانانی تەمەن 6 ساڵ تا 14 ساڵانه.
وتیشی، مەبەست لە كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، دەستنیشانکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی سلێمانییە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تیی عێراق.
پاڵەوانیه‌تیی شەتڕەنجی پارێزگای سلێمانی، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیاریشە لە رۆژانی 20 تا 22 ـی ئەم مانگە یاریزانانی خاوەن پلەی یەکەمی پاڵەوانیه‌تییەكه بەشداریی رکابەرییەکانی عێراق بكه‌ن، کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا