تەندروستی سلێمانی ئەکواپارکی چاڤیلاند دادەخات

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

تەندروستی سلێمانی مەلەوانگەی ئەکواپارکی چاڤیلاند دادەخات، هۆکارەکەی بۆ “نەبوونی مەرجی تەندروستی و نەبوونی رێکارە یاساییەکان” گەڕاندووەتەوە.

مەلەوانگەکە لە لایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستییەوە داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، “مەلەوانگەیەکیان لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی داخستووە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ناوی مەلەوانەگەکەی نەهێناوە، بەڵام بەپێی ئەو وێنانە بێت کە بڵاویکردوونەوە، مەلەوانگەکە ئەکواپارکی چاڤیلاندە، کە دەکەوێتە ناو پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاندەوە لە بناری گۆیژەی شاری سلێمانی.