کرێکارێک لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زاخۆ کرێکارێکی تەمەن 21 ساڵ لە کاتی کارکردنی لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانلەدەستدەدات.

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت، رووداوەکە کاتژمێر 10ـی بەیانی روویداوە و کرێکارەکە راستەوخۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک دەکرێت.

ئەحمەد رەمەزان وتیشی، کرێکارەکە لە دهۆک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام بێسوود بووە و نەتوانراوە گیانی رزگار بکرێت و دوای شەش کاتژمێر لە کەوتنەخوارەوەی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوەی: ئەحمەد عەبدوڵا