ئەسێنسیۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دەڵێن شوێنی مێسی دەگرێتەوە
ئه‌سێنسیۆ ریال مه‌دریدی جێهێشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ماركۆ ئه‌سێنسیۆی یاریزانی یانه‌كه‌یان، له كۆتایی ئه‌م مانگه یانه‌كه جێده‌هێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌سێنسیۆ حه‌وت وه‌رزه له ریال مه‌دریده و له‌گه‌ڵیدا 17 نازناوی به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 مۆندیالی یانه‌كان، 3 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا و 3 نازناوی لالیگا، له‌گه‌ڵ یه‌ك جامی ئیسپانیا و 3 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
ئه‌سێنسیۆ ئه‌م وه‌رزه زۆربه‌ی كات وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد، به‌ڵام چه‌ند گۆڵێكیشی تۆمار كرد، به‌ڵام ئانچیلۆتی زۆر پشتی پێنه‌به‌ست.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌سێنسیۆ ده‌چێته یانه‌ی پاریس سانجێرمان و شوێنی مێسی ده‌گرێته‌وه.