بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا چووبوو

مامۆستایەک لە چۆمان مینی پێدا تەقیەوە

ئاسۆ وەرتی – سۆران

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 31.5.2023، مامۆستا وه‌لى قادر کە دانیشتووی قەزای چۆمانە، بە مەبەستی لێکردنەوەی گژوگیا دەچێتە سنووری گوندى زینوێى دەڤەری باڵه‌كایه‌تى و لەوێ مین پێیدا دەتەقێتەوە.

بەپێی وتەی ئێشکگری فریاکەوتن له تەندروستی چۆمان کە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: مامۆستایەکە بەهۆی پێدا تەقینەوەی مین قۆڵی لە جەستەی لێبووەتەوە و چەند شوێنێکی جەستەشی بریندارە.

وتیشی “دەستبەجێ تیمی تەندروستی چۆمان بە فریای کەوتوون و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت، باری تەندروستیشی نا جێگیرە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق