48 کاتژمێری داهاتوو ئاسمان هەورە و ئەگەری باران هەیە و خێرایی با زیاد دەکات

964+

فەرمان سادق

بەگوێرەی پێشبینییەکان بێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵیدا خێرایی با زیاد دەکات.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ دووشەممە 30.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوەبە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20)کم/ک.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 31.5.2023
کەش/ لە کاتەکانى بەیانى و نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان پێشبینى باران بارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرایی با کە هەندێ کات خێراییەکەى زیاد دەکات بۆ سەرووى 25 کم/س لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لەماوەیەکى کەم کۆتایی دێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (15-25)کم/ک و هەندێ کات بۆ سەرووى 25کم بەرزدەبێتەوە.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 8)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى