له‌ پشده‌ر به‌ڵێننامه‌ به‌ خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان پڕده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و دووربوون لە رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر به‌ڵێننامه‌ به‌ خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان پڕده‌كرێته‌وه‌ و رێنماییان ده‌درێتێ، كه‌ دووربن له‌ هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو.

بنکەی بەرگری شارستانیی قەڵادزێ، له‌ نووسراوێكیدا داوا لە سەرجەم خاوەن دەڕاسە، کاکوت و خەرمانکوتەکانی سەنتەری شاری قەڵادزێ و ناحیەکانی هەڵشۆ، هێرۆ و ئیسێوە دەکات، سەردانی بنکەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و رێنمایی پێویست.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەڵێننامەی کارکردن به‌ خاوەن دەڕاسە، کاکوت و خەرمانکوتەکان پڕده‌كرێته‌وه‌، لە پێناو دووربوون لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت کاربکەن.

هاوكات  داواش لە خاوەن باخەکان كراوه‌ ئه‌وانیش سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و رێنمایی پێویست .

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و نووسراوه‌ سەرجەم موختاری گوندەکان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، پەیوەندیی راستەوخۆیان هەبێت لەگەڵ بنکەکەیان.

له‌ پشده‌ر به‌ڵێننامه‌ به‌ خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان پڕده‌كرێته‌وه‌