سێ بنكەی ئەلیكترۆنی فۆڕمی خۆراك لە سێمێل كرانەوە

964+
هێژین فەتاح- دهۆك

بۆ دابەشكردنی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی، سێ بنكە لە سمێمێل كرانەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن سەردانی بنكەكان بكەن.

هەر خێزانێك بیەوێت ببێتە خاوەنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی، دەبێت سەرۆك خێزانەكە ناسنامەی باری شارستانی تەواوی خێزانەكە لەگەڵ خۆیدا ببات.

قەیس وەیس، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی رێکخستنی فۆڕمی خوراک لە پارێزگای دهوک، بۆ 964وتی، پێویستە هاوڵاتیان تا سەرەتای مانگی شەش فۆرمەكانیان وەربگرن.

پڕۆسەی وەرگرتنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك لە دهۆك سێ هەفتەیە دەستی پێكردووە و 12 قوتابخانە دەستنیشانكراون بۆ وەرگرتنی فۆڕمی خۆراك و تا ئێستاش 21 هەزار و 686 خێزان فۆڕمەكەیان وەرگرتووەتەوە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد