رێکخراوی WHO نۆژەنى دهكاتهوه
بهشی شێرپەنجە له نهۆمێكی فریاکەوتنی دهۆک دهكرێتهوه
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
رێکخراوی WHO لەگەڵ بەرێوەبهرایەتی تەندروستی دهۆک نهۆمی خوارەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەرۆشکێ نۆژەندەکەنەوە و بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەى ئامادە دەکەن.
لە سەنتەری دهۆک دوو نەخۆشخانەی فریاکەوتن هەیە یەکهمیان لە گەرەکی بەرۆشکێ و دووهمیشیان لەتەنیشت نەخۆشخانەی گشتی ئازادییە.
دکتور عەبدوڵلا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەرۆشکێ بە 964ـی وت “نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەرۆشکێ دوو نهۆمه، ئهوهى خوارەوەى کە له 30 ژوور پێکهاتووە بۆ نەخۆشخانی شێرپەنجە ئامادە دەکرێت و نهۆمی سەرەوەش وهك جاران بۆ فریاکەوتن دەمێنێتەوە”
ئاماژهى بهوهشكرد، هەفتەی داهاتوو ئەو بەشەی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دیاریکراوە، لەلایەن رێکخراوی WHO نۆژەندەکرێتهوه، وتیشی “لانیکەم سێ مانگى پێویستە تا نۆژەنكردنهوهكه تهواو دهبێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن