عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه
“یاریزانێكی عێراق له ئه‌رجه‌نتین گێچه‌ڵی سێكسی به كچێك كردووه”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئه‌رجه‌نتین، ره‌تیكرده‌وه یاریزانێكی تیپه‌كه گێچه‌ڵی سێكسی به كچه فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و هوتێله‌ی تێیدا نیشته‌جێن، کردبێت.
میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین دوێنێ بڵاویانكرده‌وه، یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق، له‌و هوتێله‌ی له بۆینس ئایرس تێیدا نیشته‌جێن، ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه فه‌رمانبه‌رێكی هوتێله‌كه.
شاندی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ده‌ڵێن، ئه‌و زانیارییانه‌ی له باره‌ی گێچه‌ڵی یاریزانێكیان بۆ سه‌ر كچه فه‌رمانبه‌رێك له بۆینس ئایرس، دووره له راستییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، “شانده‌كه هیچ گرفتێكی نییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن”.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و به‌رپرسانی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كۆبوونه‌وه و داوای له هه‌مووان كردووه، به شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی تیپه‌كه و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بن.
میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین بڵاویان كرده‌وه، یه‌كێك له یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان، له هوتێلی لاپلاتا له بۆینس ئایرس، گێچه‌ڵی سێكسی به كچه فه‌رمانبه‌رێكی هوتێله‌كه كردووه، كچه‌كه‌ش لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سكاڵای تۆمار نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی شانده‌كه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاویان له ناو هوتێله‌كه كردووه.
عێراق به‌شداریی مۆندیالی تۆپی پێی لاوانی كردووه، كه ئه‌مڕۆ له ئه‌رجه‌نتین ده‌ستپێده‌كات.
عێراق رۆژی 22ی مانگ یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر لاوانی ئۆرۆگوای ئه‌نجام بدات.