لەسەر گردبوونەوە بەڕێوەبەرێک بەر چەقۆ درا

964+

دیلان محەمەد جەزا

شەوی رابردوو لەکاتی خۆپیشاندانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو کچە خوێندکارەکاندا.

بەڕێوەبەری کارگیڕی بەشە ناوخۆییەکانی سلێمانی ھاوکار تاریق، ھاواری کردووە کە ئاگاداری خوێندکارەکان بێت، ئەوانیش دابەزیون بە دوو کەس بە چەقۆ ھێرشیانکردووتە سەر و برینداریان کردووە.

نەژاد حسێن، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لەسەر تەندروستی هاوکار تاریق بە 964ی راگەیاند، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و ئەمڕۆ هەینی ھێنراوەتە دەرەوە لە نەخۆشخانە.

دوێنێ شەو 18.5.2023خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی چەندین کاتژمێر لە بەردەم زانکۆدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای چاکردنی بۆری ئاوەکەیان کە چەند رۆژێکە شکاوە و هەروەها دۆخی کارەبایان باش بکرێت، لەگەڵ چەندین داواکاری دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی