كاتی تیروپشك بۆ وەرگرتنی زەوی قەرەبووی دانیشتوانی گوندی رەشكین. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
تیر و پشک بۆ گوندی رەشکین کرا
964+
کوردستان ئەحمەد
تیر و پشك بۆ دانشتوانی گوندی رەشكین كرا و زەویان لە كەرتی 32ی ناوچەی تەرمیناڵ لە هەولێر پێدرا.
لەسەر رێگەی گوندی رەشكین بەشێك لە زەویەكان لە ماستەرپلانی هەولێردا كەوتنە بەر رێگە و پارك و دەكرێن بە سەوزایی.
زەوییەكان بەشێكیان دەكرێن بە پارك و سەوزایی، بەشێكی دیكەشیان دەكەونە بەرجادە و رێگەی نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری ، كە شەقامەكە یەك ئاراستەیە و نزیكەی كلیۆمەترێك دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی تیروپشك لەلاین پارێزگای هەولێرەوە كرا بۆ خاوەن زەویەكان و لە نزیك كەرتی 32ی ناوچەی تەرمیناڵ زەویان پێدرا.
قەرەبوو دەدرێت بەخاوەن زەویەكان بۆ ئەوەی بتوانن خانوی لەسەر دروستبكەن.
گوندی رەشكین، دەكەوێتە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120مەتری لە هەولێر لە نزیك گەڕەكەی سی و دوو پارك و پڕۆژەی ئیمپایەر، گوندەكە زیاتر لە 50 ماڵن بەشێك لە ماڵەكان دەكەونە بەر جادە و پاركەوە.