• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
سێ تۆن لیمۆ و 100 کیلۆگرام سێو لەناوبران

سێو و لیمۆ خراپبووەکە - وێنە: Social Media

سێ تۆن لیمۆ و 100 کیلۆگرام سێو لەناوبران

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی دەستبەسەر سێ تۆن لیمۆی کەڕووکردوودا گیراوە لەگەڵ 100 کیلۆگرام سێوی خراپبوودا و دواتر لەناوبراون.

بە قسەی قایمقامیەتی سلێمانی، خاوەنەکانیان بەنیاز بوون ئەو بەرهەمانە لە بازاڕدا ساغبکەنەوە و بە هاوڵاتیانی بفرۆشن.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 19.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، سێو و لیمۆکە لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناوبراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کراوەتەوە.

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات

ئەمڕۆ جەوەکەی خۆشە

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

کەشی ئەمڕۆ جێگیرە و لە سبەی ئێوارەوە لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و خاڵە سنورییەکان، پێشبینیش دەکرێت کەمێک بەفر و نمە باران لە ناوچە سنووریەکان ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 15  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18  پلەى سیلیزى

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە