نەخۆشی شەکرە لەناو گەنجاندا زیادیکردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نەخۆشی شەکرە کە یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بە قسەی پزیشکێکی پسپۆڕ لەناو گەنجان زیادی کردووە.
لە ئاستی جیهاندا بە گشتی نەخۆشی شەکرە رۆژ دوای رۆژ ژمارەی تووشبووانی لە زیادبوون دایە، لە کوردستانیش ئامارەکان بەرەو هەڵکشانن.
بە قسەی پزیشکێکی پسپۆڕ، نەجولان و وەرزش نەکردن لەگەڵ بوونی خواردنێکی نا تەندروست دوو هۆکاری سەرەکین لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
دکتۆر چراخان محەمەد، پسپۆڕی هەناوی گشتی بە 964ـی وت، هاوشانی ئەو دوو هۆکارە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان درەنگە لە شەوان و درەنگ بە ئاگا هاتنە لە بەیانیان، ئەمەش زیاتر لەناو توێژی گەنجان دایە کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵ دەبێت.
دەشڵێت: کەسانێک ژەمەکانی خواردنیان تێکەڵ کردووە، شەوان پێش خەوتن خواردنێکی زۆر دەخۆن.
وتیشی “ ئەو کەسەی درەنگ هەڵدەستێت سەرەتا برسی نییە و دواتر برسێتیەکی زۆری بۆ دێت و دەستدەکات بە خواردنێکی زۆر تا شەو، ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق